عێراق بڕیاری ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی دا



وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە ڕۆژانە دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە كۆتاكان، ڕۆژانە دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێتت ڕادەگرن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردەیە بۆ سەلامەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سبەینێوە پێنج شەممە، ڕۆژانە لە كاتژمێر 6 بۆ 8ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی خوولی یەكەم و دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ڕادەگیرێن.

مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ
پێت مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ
حاکم قادر: پێویستە بەغدا و ھەرێم بۆ پرسی مووچە پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن
دوات حاکم قادر: پێویستە بەغدا و ھەرێم بۆ پرسی مووچە پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن
پەیوەنیدر