بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف و لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف و لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 28ـی ئابی 2024 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە کڵاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و هەروەها ناساندنی ئاڵبێرت فۆن ویتک، وەک جێگرەوەی، سەردانی بارزانی کردبوو.

کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی بارزانی کرد، کە لە ماوەی کارکردنی لە هەولێر هەردەم پشتیوانی بووە و پێزانینی بۆ میوانداریی و هەماهەنگیی دامەزراوەکانی هەرێم و خەڵکی کوردستان هەبوو. کونسوڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی دا، کە دەبێ لە داهاتووشدا بە بایەخەوە بەردەوامیی هەبێت.

لای خۆیەوە بارزانی وێڕای جەختکردنەوە لە بایەخی بەرەوپێشەوەچوونی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد و هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر خواست.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی لەوبارەیەوە خستەڕوو و جەختیش لەوە کرایەوە، کە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف و لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت.

 

هێمن هەورامی: مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی 10 دەبێت
پێت هێمن هەورامی: مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی 10 دەبێت
بەیاننامەیەک لە دووەمین دیداری گوڵەخانە
دوات بەیاننامەیەک لە دووەمین دیداری گوڵەخانە
پەیوەندیدار