پەرلەمانتارێکی پارتی: هەندێک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە بەرگریکاری ئەوانەی دژی فیدراڵیین



پەرلەمانتارێکی پارتی ڕەخنە لە هاوپیشە کوردەکانی دەگرێت بەوەی بوونەتە بەرگریکاری ئەوانە لە بەغدا بڕوایان بە سیستەمی فیدراڵی نییە.

یادگار مەحمود، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پرسی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوەتە بابەتێکی سیاسیی، چونکە هیچ بیانویەک نییە بۆ دواخستنی ئەو مووچەیە، ئەگەر کێشەیەک بنەمای هەبێت، دەتوانرێ لەڕێگەی لیژنەکانەوە چارەسەر بکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو سیستەمە هەژمارییەی بەغدا کاری پێدەکات هی ساڵی 1950 یە و جیاوازە لە سیستەمی هەژماریی هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانتارەکەی پارتی پێیوایە جێبەجێنەکردنی بڕیاڕی دادگەی فیدڕاڵی، ئەجێندایەکی سیاسی لە پشتە و سەرباری ئەوەش دەستوور پێشێل دەکرێت، وتیشی: “پرسی نەناردنی مووچە بووەتە گورزێکی بەهێز  لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەدرێت و ئەجێندا ئیقلیمییەکان ڕێگە نادەن بڕیاری دادگای فیدراڵی و دەستوور و ڕێککەوتنی سیاسی جێبەجێ بکرێن.

یادگار مەحمود، ڕاشیگەیاند، نەبوونی یەک گوتاریی و یەک هەڵوێستی کورد لە بەغدا، لە بەرژەوەندی سیستەمی فیدراڵی و  ئەو هەرێمە دەستوورییەدا نییە، لە خولەکانی پێشوو هەندێک لە نوێنەرە کوردەکان پشتیوانی ئەو سیاستە خراپەی بەغدا بوون بەرامبەر بە کوردستان، هاوکات بوونە بەرگریکارێکی سەرسەختی ئەوانەی  بڕوایان بە سیستەمی فیدراڵی نەبوو، ئەگەر یەکگرتوو بوونایە بەهێزتر دەبووین لە بەغدا.

هۆشدارییەک بۆ خانمانی دوو گیان
پێت هۆشدارییەک بۆ خانمانی دوو گیان
کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
دوات کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار