جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێمەوە ڕایگەیاند، “لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی مانگی تەمموز و ئاب خەرجدەکرێت”.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند، قسەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و ڕایگەیاندووە، کە مووچەی مانگی تەمموز کێشەی نییە و ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی دەدەم، هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی ئاب خەرجدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامێکمان ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان کردووە، کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆدەببینەوە بۆئەوەی مووچەی لە بابەتی کەسی دەربکەین و نەبێتە هەواڵی ڕۆژ، تا هیچ لایەنێک نەیکات بە دەستکەوت.
ئەوەشی خستەڕوو، مووچەی هێزە ئەمنییەکان کێشەی نییە و خەرجدەکرێت.