بزوتنەوەی گۆڕان: کشانەوەمان لە حکومەت تەنها دەنگۆیە و کەس ئەو بڕیارەی پێ نادرێت



ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ بڕیارێکیان سەبارەت بە کشانەوەیان لە حکومەتی هەریمی کوردستان دابێت و دەڵێت ئەوە تەنها دەنگۆیە.

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاند،” کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ناوخۆی گۆڕان لە مانگی داهاتوودا کە هەڵبژاردنی خانە و ڕێکخەر بەڕێوەدەچێت و ئەوان بڕیاری لەبارەوە دەدەن”.

وتیشی: “تا ئێستا ئەو بابەتە تەنها دەنگۆیە و قسەی هەندێک خەڵکە، ئێستا کەس ئەو بڕیارەی پێنادرێت تا هەڵبژاردنی ناوخۆیی نەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “پێشتر ئەو بابەتە چەند جارێک باسی لێوەکراوە، بەڵام نەگەشتووینەتە، بڕیار”.

بزوتنەوەی گۆڕان بە وەرگرتنی وەزارەتەکانی دارایی، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا کردووە.

مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو گردبوونەوە
پێت مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو گردبوونەوە
خوێندنی باڵا: نابێت داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت
دوات خوێندنی باڵا: نابێت داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت
پەیوەندیدار