بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت ، لەبەرئەوەی نمەبارانێك باریووە و تائێستا هیچ ئاستەنگێكی هاتووچۆ بەهۆی كەشوهەوا دروست نەبووە لە شارەكەمان، سبەینێ لەناوەندەكانی خوێندن دەوامی ئاساییە.
م.هاوار حەمید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەینێ لە ناوەندەكانی خوێندن دەوامی ئاساییە، پشوو لە دەربەندیخان راناگەیەندرێت، لەبەرئەوەی نمەبارانێك باریووە و تائێستا هیچ ئاستەنگێكی هاتووچۆ بەهۆی كەشوهەوا دروست نەبووە لە شارەكەمان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو گوندانەشی كە رێگایان سەختە و كەشوهەوا كاریگەریان هەیە لەسەر رێگای هاتووچۆ لە ئەگەری بارین بەفر و بەستنی رێگاكەیاندا، لەلایەن بەڕێوەبەرێتیمانەوە بە تەلەفۆن ئاگادار دەكرێنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر دایك و باوكێك، لایان ڕوونە منداڵەكەیان تەندروستی باش نیە و بەرگەی ئەم كەشەی ئێستا ناگرێت، پاساوی بڕواپێهێنەریان هەیە، دەتوانێت سبەینێ منداڵەكەی نەنێرێتەوە بۆ دەوام.
ئاشكراشیكردووە، كە هەموو ناوەندەكانی خوێندن سۆپای بۆ دابینكراوە و نەوتی ساڵێكی تەواوی خوێندنیشیان بۆ دابینكراوە، كێشەی گەرمكەرەوەمان لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەكەماندا نیە، هەروەها، لەلایەن كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندنەوە، ئەو نەوت و سۆپایانەی وەریانگرتووە دابەشیان كردووە بەسەر پۆلەكاندا، لە بوونی هەر كەموكوڕیەك بەڕێوەبەری ناوەندەكان ئاگاداربكەنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری بكەن، بەڕێوەبەرێتیمان تەواوی هاوكاریان دەبین بۆ ئەوەی كەموكوڕیەكانیان بۆ دابین بكەین.