کۆشکی سپی: ئێران ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات



وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران ئامادەیە بۆ ھێرشکردنەسەر ئیسرائیل و پابەندن بە پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل لە ئەگەری روودانی ئەو ھێرشە.

جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل، لە ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ئامادەیە بۆ ھێرشکردنەسەر ئیسرائیل، ئەوانیش وەکو ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل، ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چڕترکردووەتەوە.

جۆن کێربی وتیشی:”پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران نەگۆڕە و داوای لێدەکەن ئەو ھێرشە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامنەدات، ھیچ ھۆکارێکیش نییە بۆ فراوانکردنی گرژییەکانی ناوچەکە، ئەمریکاش ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل، لە ئەگەری فراوانبوونی گرژییەکان”.

شاندی وەزارەتی دارایی لە بەغدایە
پێت شاندی وەزارەتی دارایی لە بەغدایە
شارەوانی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی دانیشتووانی 28 گوند دەكات
دوات شارەوانی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی دانیشتووانی 28 گوند دەكات
پەیوەندیدار