ڕێباز حەملان ڕاگەیەنراوێك لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە



یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە خەرج نەكردنی مووچەی مانگی 7 لەلایەن عێراقەوە و خەرج كردنی مووچەی مانگی 8 ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكار نییە لە دواكەوتنی مووچە و دەشڵێت: سبەینێ‌ شاندێكی هونەری و دارایی دەچنە بەغدا.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتمانیان و مووچەخۆران وەك بەڵگە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆكار نییە لە دواكەوتنی مووچە ئەمڕۆ 2024/8/27 وەزارەتی دارایی عێراق بری (549) ملیار و (572) ملیون دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی وئابووری، كە تایبەته به مووچه ی مانگی 8 لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی مووچەخۆران بو بۆ مانگی تەمموز.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی هەرێم هێشتا لیستی مووچەی مانگی 8(ئاب)ی ڕەوانەی بەغداد نەكردوە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی (8)ی نارد كاتێك پرسیاریان لێكرا، وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی 7 مووچەی مانگی 8 مان بۆ ناردوون.

دەشڵێت: ئەمە باشترین بەڵگەیە، كە بەغداد ئەمەی بەرامبەر هەرێم دەیكات تەواو سیاسی و هیچ بنەمایەكی هونەری و كارگێری و یاسایی نییە لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان هەبوو لەسەر لیستی مووچەی مانگی 7.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە تێبینیتان هەیە ئەی چۆن لەسەر هەمان لیست مووچەی مانگی 7 مووچەی مانگی 8 نارد؟ بێ ئەوەی هێشتا هەرێم داوای كردبێت.

ئاشكراشی كرد، سبەی 8/28 شاندێكی هونەری و دارایی لە هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری و بودجە و چاودێری دارایی هەرێم بۆ بابەتی مووچەی مانگی 7 دەچنە بەغداد بۆ وەزارەتی دارایی عێراق .

 

“لە ماوەی هەفتەیەکدا بەغدا دوو مووچە بۆ هێزەئەمنییەکان دەنێرێت”
پێت “لە ماوەی هەفتەیەکدا بەغدا دوو مووچە بۆ هێزەئەمنییەکان دەنێرێت”
دەرمانێک بۆ ئارەق کردنەوەی ژێرباڵ پەسەندکرا
دوات دەرمانێک بۆ ئارەق کردنەوەی ژێرباڵ پەسەندکرا
پەیوەندیدار