نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دۆخێكی ناجێگیردایە و ئەمڕۆش نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكاندا، نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام دوانیوەڕۆ نرخەكەی زیاتر دابەزی.
ڕاشیگەیاند، ئێستا لەكاتی داخستنی بازاڕدا، بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 148 هەزار و 750 دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆك سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، “كۆتایی ئه‌م مانگه له ئه‌مریكا وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش به‌شداری ده‌كات، كە كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار و پاڵپشتی خه‌زێنه‌ی ئەو ولاتە بۆ بانكی ناوه‌ندیی و پاره‌داركردنی عێراق”.
وتیشی، “پێشبینی ده‌كه‌ین سزای ئه‌و كۆمپانیایانه لاببرێن و بچنه‌وه ناو سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كڕینی دۆلار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌گشتی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی دۆلار و چاوه‌ڕێی دابه‌زینی دۆلار ده‌كرێت”.
وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، پێشنیازكراوە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بكرێت و بانكی ناوەندیی عێراق هاوشێوەی پێشتر 100 دۆلار بە 118 هەزار دینار بخاتە بازاڕەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە نەدراوە.