هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکان ئاگادار دەکرێنەوە



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداریى هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە لێخۆشبوونی 20% قەرزی خۆڵ و خاشاک.

ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی خاوەنى خانووى نیشتەجێن یان باڵەخانەى بازرگانن، لەگەڵ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئوتێلەکان و پیشانگاکان پێویستە سەردانى سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بکەن بەمەبەستى پاکتاوکردنى قەرزى خۆڵ و خاشاک و سوود لە داشکاندنیش (20%)ى هەموو قەرزەکان وەربگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، بڕیاری لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكان لەسەر هاووڵاتییان لەگەڵ كرێی ئاو و خاشاك و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئابوری ئیسرائیل زیانێکی بێ وێنەی بەرکەوتووە
پێت ئابوری ئیسرائیل زیانێکی بێ وێنەی بەرکەوتووە
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار