شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا



شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە سەردانی بەغدا دەکات.

بڕیارە سبەینێ، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و پرسی چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ بکات.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، بەغدا هۆکارەکەی بۆ بوونی گرفت لە لیستی مووچەخۆران دەگێڕێتەوە و حکومەتی هەرێمیش پێیوایە کێشەکە سیاسییە.

ئەمڕۆش میدیای پارتی و یەکێتی بڵاویانکردەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 550 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوە.

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
دوات نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
پەیوەندیدار