قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە



قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە و ئامانجمانە لە وڵاتێکی بەکاربەرەوە ببینە وڵاتێکی بەرهەمهێنەر و دواتریش هەناردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان

ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لە خالید موسا حنێفات، وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئەردن کرد کە بە سەردانێک لە هەولێرە.

لە دیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و فوئاد مەجالی، کونسوڵی گشتیی ئەردن لە هەرێم بەڕێوەچوو، تاوتوێی ئەو لێکتێگەیشتننامەیە کرا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەنێوان هەردوولادا ئیمزا کرا بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری کشتوکاڵدا.

لێکتێگەیشتننامەکە بە هەنگاوێکی پێویست دانرا بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی کشتوکاڵی و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی هەردوولادا.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە و ئامانجمانە لە وڵاتێکی بەکاربەرەوە ببینە وڵاتێکی بەرهەمهێنەر و دواتریش هەناردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان. ئاماژەی بەوەشدا لە قۆناغی یەکەمدا ئەولەوییەتی هەرێم، پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕی ناوخۆی هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیدان بە پیشەسازی خۆراک کرا و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا لەم ساڵانەی دواییدا هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە هەنگاوی باشی ناوە و لە پلانیشدایە کە زیاتر هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی بدرێت لەم کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پڕۆژەی گەشتوکاڵ (گەشتوگوزار و کشتوکاڵ) کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانەوە گرنگی پێ دەدرێت و ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزترکردنی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزارە.

نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
پێت نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا
دوو مانگ دەدرێت بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان
دوات دوو مانگ دەدرێت بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان
پەیوەنیدر