دوو مانگ دەدرێت بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان



قائیمقامی سلێمانی ماوەی دوو مانگ دەرفەت دەدات بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان، بۆ گواستنەوەی مەیدانەکە بۆ ئەو شوێنە نوێیەی بۆیان دابینکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی فراوانبوونی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەپێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییە ژینگەیی و تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵ بووە بە پێویستی و لەبەرژەوەندیی هەموو لایەک دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو سوودی ئەو کاسبکار و خاوەن ئاژەڵانەی لەم شوێنەدا کار دەکەن، ماوەی دوو مانگ دەرفەت دەدەین بۆ ئەوەی کارەکانی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان کۆتایی بێت.

قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە
پێت قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە
موسەننا ئەمین: دواکەوتنی مووچە سیاسییە
دوات موسەننا ئەمین: دواکەوتنی مووچە سیاسییە
پەیوەندیدار