کەسێکی نزیکی خانمەیی لە عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە



یەکێک لە کەسە نزیکەکانی خامنەیی بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە سەردانەکەیدا بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن هێرشی دەکرێتە سەر.

سەعید جەلیلی نوێنەری عەلی خامنەیی و کاندیدی دۆڕاوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرەتای مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ڕێپێوانی چلەی ئیمام حسێن لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا، ڕەخنەی توندی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و میدیا ناوخۆییەکانەوە لێکەوتەوە.

پەروێز پەرەستووری، لە پۆستێکی پلاتفۆرمی ئینستاگرام ڕەخنە لە سەعید جەلیلی دەگرێت و نووسیویەتی: “بەڕاستی سەرم سوڕماوە!!!! نازانم بەڕاستی بەشدارییت لە چلەی ئیمام حسێن کردووە یان نا”.

ناوبراو شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق وەبیردەهێنێتەوە و دەڵێت، “باشتر نەبوو ئاڵای ئێران هەڵبکەیت، ئاڵای عێراق لاتان پیرۆزە یان ئێران، ئەمە دوورە لە ئێوە لەکاتێکدا خۆتان پێ یەکتان لە سنوورەکانی عێراق بەهۆی شەڕەوە لەدەستداوە”.

 

فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردن بۆ 36 بەرپرسی باڵا دەرچوو
پێت فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردن بۆ 36 بەرپرسی باڵا دەرچوو
نرخی مریشك زیاتر دادەبەزێت
دوات نرخی مریشك زیاتر دادەبەزێت
پەیوەنیدر