بەهۆی وەرزی گەرما و مەترسی نەخۆشی لە كێڵگە پەلەوەرییەكان، نرخی مریشك زیاتر ڕووی لە دابەزین كردووە و یەك كیلۆ لە بازاڕدا بووە بە 2 هەزار و 500 دینار.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.
ڕاشیگەیاندووە، دابەزینی نرخی مریشك پەیوەندیی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە و ئێستا ئەو نەخۆشییە بڵاوبووەتەوە و خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان ناچارن بە هەرزانتر بیفرۆشن.
وتیشی، “خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان و یەك كیلۆ مریشك لەسەریان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت”.
لای خۆشیەوە، یونس-ی مریشك فرۆش بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشكی زیندوو دەفرشن بە 2 هەزار و 500 دینار.