كاتی خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا



دوابەدوای ڕەزامەندی خەرج كردنی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێم لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە، دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی داوە و لە سبەینێوە دەست بە تەمویل دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە سبەینێوە پڕۆسەی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی دەست پێدەکاتەوە، بەچەند گوژمەیەک مووچەی مانگی 7 هەموو مووچەخۆران دەگات، بە هێزە ئەمنیەکانیشەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەنها مووچەی مانگی 7 خەرج دەكرێت، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی 8 نەدراوە بە عێراق، بۆیە هێشتا بڕیاری خەرج كردنی مووچەی ئەم مانگە نەدراوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مانگی ٧ ی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.

ئاماژەی بەوەشدا، دارایی عێراق بڕیاریدا بە بڕینی ٥٣ ملیار دینار وەک جیاوازی مووچەی مانگەکانی پێشوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كە قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بڕیاری دا ئەمڕۆ تەوجیه بدات بە خەرج كردنی مووچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی ٧ و هەفتەی داهاتوو مانگی ٨ خەرج بکریت.

 

نرخی مریشك زیاتر دادەبەزێت
پێت نرخی مریشك زیاتر دادەبەزێت
كاتی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی گۆڕان دیاریكرا
دوات كاتی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی گۆڕان دیاریكرا
پەیوەندیدار