كاتی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی گۆڕان دیاریكرا



ژووری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ڕۆژی 5ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتیی بەڕێوەدەچێت.

ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، ڕۆژی 7ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بەڕێوەدەچێت و وادەی خۆ كاندیدكردنیش بۆ هەردوو پڕۆسەكە لە سبەینێ سێ شەممە 27ی ئاب-ەوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی دوو شەممە 2ی ئەیلولی 2024 دەخایەنێت.

بە هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی ڕێكخەری نوێ‌، بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتە خاوەنی سێ‌ ڕێكخەر بە درێژایی ماوەی دروست بوونی لە ساڵی 2009ەوە، كە سەرەتا نەوشیروان مستەفا و دوای كۆچی دوایی عومەری سەید عەلی بوو بە ڕێكخەر تا شكستی ئەو حزبە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، كە هیچ كورسییەكیان نەهێنا.

كاتی خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
پێت كاتی خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
چاودێری دارایی عێراق هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
دوات چاودێری دارایی عێراق هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
پەیوەنیدر