وانەبێژانی هەولێر داوایەک لە مەسرور بارزانی دەکەن



بەشێک لە وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەڵێت”دامەزراندن ئەوانەش بگرێتەوە کە لە 2020 ەوە فەرمانیان نوێ نەکراوەتەوە”.

وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، چەند مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن، داواکرین دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر:

وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی 2016تاکو 2020 وانەبێژیان کردوەو وانەبێژ بوون پڕن لە ئەزموونی مامۆستایی و پەروەردەیی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب

کراوە.

لەكاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن.

داواکارین لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە.

حكومەتی هەرێم بۆ هەرزان كردنی بەنزین زانیاری دەخاتەڕوو
پێت حكومەتی هەرێم بۆ هەرزان كردنی بەنزین زانیاری دەخاتەڕوو
چەند تانکەرێل گڕیانگرت و زیانی گیانی لێکەوتەوە
دوات چەند تانکەرێل گڕیانگرت و زیانی گیانی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار