حکومەت فەرمانی وزاری بۆ لیژنەی دامەزراندنی وانەبێژان دەرکرد



حکومەتی هەرێم فەرمانی وزاری بۆ دەستبەکاربوونی لیژنەی وردبینی وانەبێژان دەرکرد و دەڵێت”تا 9/9 دەبێت کارەکانیان تەواو بکەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئاب نووسینگەی وەزیری پەروەردە بە نووسراو فەرمانی وزاری بۆ لیژنەی وردنینی لە مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی دامەزراندنیان دەرکرد.

بەپێی نووسراوەکە بەڕێوەبەری گشتی دیوان ڕەگەز ڕەشید وەک سەرۆکی لیژنەکە دیاریکراوە و حەوت ئەندامی تریش لەهەمان لیژنەدان.

بەپێی نووسراوەکە دەبێت ئەو لیژنەیە لە 5ـی 9 ڕاپۆرتیان بگەڕێننەوە و لە بەرواری 9/9 سەرجەم کارەکانی وردبینی بۆ دامەزراندنی وانەبێژان تەواوکردبێت.

چەند تانکەرێل گڕیانگرت و زیانی گیانی لێکەوتەوە
پێت چەند تانکەرێل گڕیانگرت و زیانی گیانی لێکەوتەوە
فۆبیای مێرووەکان و هۆکارەکانی چین؟
دوات فۆبیای مێرووەکان و هۆکارەکانی چین؟
پەیوەندیدار