دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مەدەنی مانگی ٧ دا



 وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بۆ مانگی ٧ و جیاوازی مووچەی بڕی.

سۆران عومەر پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنی مانگی ٧ ی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.

ئاماژەیبەوەشداوە، دارایی عێراق بڕیاریدا بە بڕینی  ٥٣ ملیار دینار وەک جیاوازی مووچەی مانگەکانی پێشوو.
ئەمە لەکاتێکدایە هەرئەمڕۆ بە فەرمانی سودانی بڕیاری خەرجکردنی دوو مووچەی مانگەکانی تەمووز و ئاب بۆ هێزە ئەمنییەکان دراو بریاریشە لە ماوەی دوو هەفتەدا هەردوو مووچەکە دابەشبکرێت.

هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمان  لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕ سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی گفتوگۆمان کرد و بڕیاری دا ئەمڕۆ تەوجیه بدات بە خەرج كردنی مووچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی ٧ و هەفتەی داهاتوو مانگی ٨ خەرج بکریت.

داوای دامەزراندنی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەكرێت
پێت داوای دامەزراندنی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەكرێت
شارەوانی سلێمانی ڕێگەپێدان بۆ 28 شوێن دەردەکات
دوات شارەوانی سلێمانی ڕێگەپێدان بۆ 28 شوێن دەردەکات
پەیوەنیدر