سەركردەیەكی یەكێتی: حوکمڕانی داهاتووی کوردستان وەردەگرینەوە



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی کراوە یەکێتیی کردویەتی و ئەوی دەبێ بکرێ هەر بە یەکێتیی دەکرێت و دەشڵێت: حکومەتەکە لەم سەرۆکی حکومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرینەوە.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بۆ میدیاكانی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بەرنامەی یەکێتیی ڕوون و ئاشکرایە، یەکێتی جاڕی داوە کە حوکمڕانی داهاتووی کوردستان خۆمان نەخشی سەرەکی تیا دەگێرین، خۆمان سیاسەتەکەی دادەنێین، چونکە ئەمە هەر بە یەکێتیی دەکرێت، سەرۆک مام جەلال جوانی گوتوە “ئەوەی کراوە یەکێتیی کردویەتی و ئەوی دەبێ بکرێ هەر بە یەکێتیی دەکرێت”.

دەشڵێت: “جا پارتی ئەمە دەزانێت، سەرۆکی کابینەی شکستیش دەیزانێ، بۆیە جەنگی مەغلوبەیان دژی یەکێتیی بەرپا کردووە لە تەخوینەوە بۆ جنێودان و بۆ هەوڵی پەکخستنی هەلبژاردنیش، دەستی یەکتری باش خوێندراوەتەوە”.

ستران عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەکات، “سەرۆکی یەکێتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر کورد و لەبەر خەڵکی کوردستانیش سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە دەکات، کە حکومەتەکە لەم سەرۆکی حکومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە”.

 

سودانی بڕیاری لەسەر دوو مووچە بۆ هەرێم دا
پێت سودانی بڕیاری لەسەر دوو مووچە بۆ هەرێم دا
وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەکاتەوە
دوات وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار