ئاسایش سلێمانی و هێزی تایبەتی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا



ئاسایشی سلێمانی و هێزی تایبەتی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە سنووری کەرکووک ئەنجامدا و دوو حەشارگە لەناوبران.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، فەوجی یەکەمی هێزی تایبەتی سەر بە لیوای 63ی هێزە تایبەتەکان بە هاوبەشی هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر حەشارگەکانی داعش ئەنجامدا.

ڕوونیشیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکە لە دەوروبەری لەیلان و لە سنووری کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئەنجامدرا و تێیدا دوو حەشارگەی داعش لەناوبران کە چەک و خواردنیان لەنێودابووە.

وەزارەتی بەرگری ڕاشیگەیاند کە هەر لەو چالاکییەدا دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیرا.

وەزارەتی دارایی دەربارەی ڕاگرتنی مووچە هۆشداری دەدات
پێت وەزارەتی دارایی دەربارەی ڕاگرتنی مووچە هۆشداری دەدات
ئێران: “وەڵامی ئێمە بۆ ئیسرائیل ورد و حەتمی دەبێت”
دوات ئێران: “وەڵامی ئێمە بۆ ئیسرائیل ورد و حەتمی دەبێت”
پەیوەندیدار