بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە سەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – خەبات، لەئەنجامی پێكدادانی بارهەڵگرێك و پیاكابێكی دەبڵ، دوو كەس برینداربوون و بارهەڵگرەكەش وەرگەڕا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە سەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – خەبات، پیكابێكی دەبل، كە لە هەولێر بەرەو خەبات دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆیی و خراپی ڕووی ڕێگایەكە،كۆنترۆلی لەدەستدا و چووەتە دیوەكەی تری شەقام.
ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی چوونی پیكابەكە بۆ دیوەكەی دیكەی شەقامەكە لەو كاتەدا ترێلەیەك بەرەو هەولێر لەسایدی خۆی ڕۆشیتووە، بۆیە پێكدادان دروست بو لەنێوانیان، لەدوای پێكدادانەكەش ترێلەكە كۆنترۆلی لەدەستدا و وەرگەڕاوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە ئەنجامی ڕووداوەكە دووكەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.