لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا، پزیشکیان سەردانی عێراق دەکات



چاوەڕوان دەکرێت، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، لەسەر بانگهێشتی د. لەتیف ڕەشید سەردانی عێراق بکات.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوودا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی بە یاوەری عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، سەردانی بەغدا بکات.

ڕوونیشیان کردەوە کە سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت کە پێشتر ئاڕاستەی کردبوو.

میدیای ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە دواتر پزیشکیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی نیویۆرک دەکات.

پێشتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئێرانی بانگهێشتکردبوو کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمیش بکات، بەڵام تا ئێشتا دیار نییە پزیشکیان دێتە هەرێم یان نا.

باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بوونەوە
پێت باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بوونەوە
بەهای دراوی تۆنکۆین بەڕێژەی 20% دابەزی
دوات بەهای دراوی تۆنکۆین بەڕێژەی 20% دابەزی
پەیوەندیدار