بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی دەوام لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند بە هۆی ئەوەی نزیکەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
هەر ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی نەچوونەوە بۆ دەوام و ئەوانەشیان کە چوونەتەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و کارەکانی هاووڵاتییان ڕایی ناکەن.
هۆکاری بایکۆتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین مووچەدا تێپەڕدەبێت و لەگەڵ ئەوەی لە کۆتاییهاتنی مانگی ئاب نزیک دەبینەوە، تا ئێستا مووچەی مانگی تەمووز دابەش نەکراوە.