لاهور شێخ جەنگی: راپەڕینی هەڵبژاردن بەڕێوەیە



سەرۆکی بەرەی گەل رایگەیاند، راپەڕینی هەڵبژاردن بەڕێوەیە و بەڵێنتان پێدەدەم بتانگەیەنمە کەناری ئارامی.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل لە شاری كۆیە رایگەیاند، وەعدێكەو پێتان دەدەم دەتانگەیەنمە كەناری ئارامی و راپەڕینی هەڵبژاردن بەڕێوەیە.

دەشڵێت:”لەبەر ئەو خەڵكە رەشورووتە ئامادە نەبووم كوردستان بەجێبهێڵم، حوكمڕانی بووەتە كوێخایەتی بەسەر میللەتەوە”.

سەرۆکی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بوونەتە خزمەتكاری وڵاتانی ئیقلیمی و ئەجێندای ئەوان جێبەجێ دەكەن.

دامەزراندن وانەبێژانی خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە
پێت دامەزراندن وانەبێژانی خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا كۆبوونەوە
دوات قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا كۆبوونەوە
پەیوەندیدار