شەپۆلێكی دیكەی هەوای سارد و بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم شەپۆلی بەفر و بارانەی هەرێم و عێراقی گرتۆتەوە تا سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێكی دیكە هەرێم دەگرێتەوە و بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵ دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە ٥-١-٢٠٢٣ لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بارانی مامناوەند ناوبەناو تا كاتەكانی ئێوارە لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامی ئەبێت و لەناوچەكانی دیكەدا كەش سەقامگیرئەبێت.

ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرما ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت، بەڵام ھۆشداری لە دروستبوونی تەم و مژی چر ئەدەین بەتایبەت لە سبەی ئێوارەوە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی لەھەریەكە ناوچەكانی گەرمیان و ھەڵەبجە و سلێمانی .

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی شەممەوە ٧-١-٢٠٢٣ تا ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە ئەگەر ھەیە شەپۆلێكی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە، كە بارستە ھەوایەكی ساردی لەگەڵدایە و كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لە دەریای رەش و توركیاوە بۆ سەر ناوچەكانمان درێژئەبێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر ھەیە ناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێریش بگرێتەوە و بەھۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرماش لەناوچە شاخاویەكاندا بەفر بارین زیاتر دائەبەزێت.

ڕۆژی قیامەت” نرخی نەوت دادەبەزێنێت”
پێت ڕۆژی قیامەت” نرخی نەوت دادەبەزێنێت”
ڕەوشی هازارد لە ڕیاڵ مەدرید خراپە
دوات ڕەوشی هازارد لە ڕیاڵ مەدرید خراپە
پەیوەندیدار