فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی نایابی ئۆتۆمبێل ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی تابلۆی ئۆتۆمبێلی “نایاب” ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ناونووسین بۆ ئەم ژمارە دڵخوازانە دەست پێدەکات و ئەو كەسانەی خوازیاری کڕینی ئەم ژمارانەن دەتوانن لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢٤/٨/٢٨ لەکاتژمێر (٩ – ١٢ ) دەتوانن ناو تۆمار بکەن بۆ ژمارەی (C 4000) و هەروەها ژمارەی (1976) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە ( W Z ) و ژمارەی (1977) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە پیتەکانی ( D G H S).

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٨/٢٩ لەکاتژمێر ( ٩ – ١٢ ) دەتوانن ناو تۆمار بکەن بۆ ژمارەکانی (T 4000) و هەروەها ژمارەی (1978) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە ( H N ) و (1979) هەموو پیتەکانی بەردەستە جگە لە ( D K S ).

جەختیشی كردۆتەوە، پێوستە داواکار خۆی ئامادە بێت و بەڵگەنامەی خۆناساندن کارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت.

ڕاویژكارێكی سودانی: چاوەڕێی هەرزانبوونی دۆلار بكەن
پێت ڕاویژكارێكی سودانی: چاوەڕێی هەرزانبوونی دۆلار بكەن
دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وانەبێژان مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وانەبێژان مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار