دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر بڕیارێك له‌به‌غداوه ده‌ربچێت هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
شەوکەت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عێراق بڕیاریداوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كلیۆیه‌ك شه‌كر و لیترێك ڕۆن و ٢٥٠ گرام شیر و ٢٥٠ گرام چا زیاد بكرێت له‌گه‌ڵ كیلۆیه‌ك ئاردی سفر بۆ هەر هاووڵاتییەك.
سەبارەت بەو زیادكردنی بەشەخۆراكە ئاماژەی بەوەشكرد، “هه‌ر بڕیارێك له‌به‌غداوه ده‌ربچێت هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه”.
جەختیشی كردەوە، “به‌شه‌خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هەرێم گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و زیاد ده‌كات”.
ئاشكراشی كردووە، بۆ هه‌ر مانگێك ١٥ هه‌زار تەن سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ده‌گاته سنوری پارێزگای سلێمانی و برنجی تایله‌ندی گه‌یشتۆته كۆگاكان و چه‌ند مانگێكه دابەش دەكرێت.