” بەهۆی بۆردومانی تورکیا 19 خێزانی گوندێک گیریان خواردووە “



بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر لە پێنج گوند کەوتۆتەوە و دانیشتووانی گوندێکیش گیریان خواردووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقیی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاگر گەیشتۆتە ناو گوندەکانی “مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ”.

ئاماژەیا بەوەشداوە، ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتۆتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە. بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە.

کامەران عوسمان  دەشڵیت، ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٩ خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان.

ڕێژەی دارستان و پوش و پاوەنی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە ٢،٤٠٠ دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت.

مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی دەركرد
پێت مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی دەركرد
دژەتیرۆری یەكێتی بەشداری پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات
دوات دژەتیرۆری یەكێتی بەشداری پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات
پەیوەندیدار