“بەشێکی هێزەکەی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە”



پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت بەشێکی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی پاشەکشەی کردووە کە بە بیانووی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی تیرۆریستان ویستوویانە دەست بەسەر بیرەنەوتێکی گەرمیاندا بگرن.

کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاتبوونە ناوچەی کوڵەجۆی زەنگاباد و ویستیان دەست بەسەر بیرە نەوتێکدا بگرن پاشەکشەیان کرد.

وتیشی: “دوای بەدواداچوونمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان ئاگادار کراینەوە لەوەی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی بەشێکیان پاشەکشەیان کردووە و بیرە نەوتەکە لەلایەن پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیانەوە دەپارێزرێ و ئێستا فەرماندەی فەوجەکە کاک فارس گەڵالی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە خۆی لەوێیە و ئەو هێزەی پۆلیسی نەوت و گاز ئامادەنەبوون بیرە نەوتەکە چۆڵ بکەن”.

کاروان یاروەیس ڕاشیگەیاند، هێزەکەی حەشدی شەعبی بەبیانووی ئۆپەراسیۆن و دزەکردنی ژمارەیەک تیرۆریست بەبێ ئاگاداری و پرسکردن هاتوون، بەڵام ئەگەر واشبێ دەبوو لەگەڵ پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکانی سنورەکە هەماهەنگی بکەن و زانیاریەکان بدەن بەوان یا بەیەکەوە ئۆپەراسیۆن بکەن.

پێشەوا هەورامانی: هیچ هەڵەیەکمان نییە و بەغدا پەڵپمان پێ دەگرێت
پێت پێشەوا هەورامانی: هیچ هەڵەیەکمان نییە و بەغدا پەڵپمان پێ دەگرێت
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەندیدار