پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و خێرایی با مامناوەند و لە نێوان 15-25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەینی دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرما بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی :39

دهۆک : 39

کەرکووک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ :   41

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 45

“بەشێکی هێزەکەی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە”
پێت “بەشێکی هێزەکەی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە”
هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە گەرمیان و یەکێتیش ڕوونکردنەوە دەدات
دوات هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە گەرمیان و یەکێتیش ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر