هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە گەرمیان و یەکێتیش ڕوونکردنەوە دەدات



هێزێکی حەشدی شەعبی چوونەتە گەرمیان و سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیشی دەڵێت ئەو هەنگاوە بەزاندنی سنوورە و ڕێگە نادرێت هێزەکە لەو ناوچەیە بمێننەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی کە بە هەزاران چەکدار و نزیکەی 200 ئۆتۆمبێل مەزەندە دەکرێن. چوونەتە نزیک سنووری گەرمیان و سەنگەریان لێداوە.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە هێزەکەی حەشدی شەعبی بە “ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی” چووەتە ناوچەکە، بەڵام یەکێتی ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری “سەرچاوەیەکی باڵا”ی حزبەکەوە بڵاویکردەوە کە “هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید بەزاندنی سنوورەو بە بێ ئاگاداری هێزە فەرمییەکانی ناوچەکە بووە”.

جەختیشکیردووەتەوە کە “بەهیچ شێوەک رێگەنادرێت ئەو هێزە لە ناوچەیە بمێنێتە” .

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە کە “داوامانکردووە لە حکومەتی فیدڕاڵ دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە”.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
ڕێ بە خۆپیشاندانەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر نەدرا
دوات ڕێ بە خۆپیشاندانەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر نەدرا
پەیوەندیدار