مەسرور بارزانی: پێویستە عێراق کەسوکاری ئەنفالی بادینان قەرەبوو بکاتەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە پێویستە حکومەتی عێراق بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی بادینان قەرەبوو بکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە، کە سی و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە دواقۆناغی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، ڕژێمی بەعس، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی دەڤەری بادینانی شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی ئەو ناوچەیەشی وێران کرد، کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس”.

بارزانی ڕاشیگەیاند، “ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانە، قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو، بەڵام تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژیيانە، نەیانتوانی ئیرادە و خواستی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان لەناوببەن”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقيی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە. لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و هەرچی لە تواناشیدا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درێخی ناکات”.

ئاگر نزیكەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوانی دوو گوندی شارباژێڕی سووتاند
پێت ئاگر نزیكەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوانی دوو گوندی شارباژێڕی سووتاند
وەزارەتی دارایی: زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە راستییەوە
دوات وەزارەتی دارایی: زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە راستییەوە
پەیوەندیدار