زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حەوت ئاشكراكرا



یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان زنایاری نوێ لەبارەی هاتنی مووچە لە بەغداوە ئاشکرادەکات و دەڵێت:”حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7 بنێرێت و دواتر تێبینییەكان چاكبكرێن”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی كە بەغداد لەسەر لیستی مووچە هەیەتی ژمارەی فەرمانبەرانە، لە هەمانكاتدا بابەتی ئەو مامۆستایانەی كە لە كەركوك دەوامدەكەن و لە هەرێم مووچە وەردەگرن.

وتیشی، لە مانگەكانی رابردوودا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە 956 ملیار دینار بووە و بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەو لیستە بۆ بەغداد نێردراوە كە مووچەی خانەنشینان هاوتابكرێت و بڕی 54 ملیار دیناری پێویست بووە.

“حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7 بنێرێت و دواتر تێبینییەكان چاكبكرێن”. رێباز حەملان وای وت.

وەزارەتی دارایی: زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە راستییەوە
پێت وەزارەتی دارایی: زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە راستییەوە
گرفتێکی تر بۆ مووچە دروستبووە
دوات گرفتێکی تر بۆ مووچە دروستبووە
پەیوەنیدر