پەرلەمانتارێک گرفتێکی تری بۆ دواخستنی مووچە ئاشکرا کرد و دەڵێت” بەغدا داوای پارە لە هەرێم دەکات”
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەغداد داوای 600 ملیار دینار لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغداد لە مووچەی مانگەكانی( 2، 3، 4، 5 و 6) داوای نزیكەی 600 ملیار دینار لە هەرێم دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆی هەبوونی دوو مووچە و ناوی وەهمی و دامەزراندنی نوێ لە لیستەكانی مووچە.
ئەمڕۆ 24ی 8 نزیکەی 50 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەدا تێدەپەڕێت و تا ئەم ساتەش هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە دیارنییە، تئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم زیاتر لە مانگێکە لیستی مووچەی ڕادەستی بەغدا کردووە، بەڵام بەغدا بەو لیستە ڕازی نییە و دەڵیێت مووچەی هەرێم زیاتر بووە لەو بڕەی کە پێشتر بۆی دانرابوو.