سەرۆك كۆمار دەچێتە كەركوك



بڕیارە بەم نزیکانە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی پارێزگای کەرکوک بکات و پشتیوانی بۆ حکومەتی خۆجێیی دووپات بکاتەوە.

عێزەدین مەجید، جێگری سەرۆکی دیوان لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، “سەردانی نەکردنی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عیراق بۆ پارێزگای کەرکوک لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ئامادەنەبووە لەگەڵ ڕاکان جبوری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک کۆببێتەوە و چاوی پێبکەوێت، چونکە ناوبراو مەلەفی گەندەڵی و چەندین یاساشکێنی لە دژی پێکهاتەکانی شارەکە کردووە”.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆک کۆماری عیراق لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی پارێزگای کەرکوک دەکات و لە سەردانەکەیدا لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگار و ئەنجوومەنی نوێی پارێزگاکە دەردەبڕێت، هەروەها چارەسەری کێشەکان و پێکەوەژیان و ئارامی شارەکەی کردووەتە ئەولەویاتی کارەکانی و لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە دەبێت.

سەرۆک کۆماری عیراق پشتیوانی بۆ پەرلەمان و لایەنەکان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 و بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی 140 کردووە و جەخت لە جێبەجێکردنی دەکاتەوە.

جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەشدا: “سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بۆ سەرۆک کۆمار جێی گرنگیدانن، بەڵام کەرکوک کە وەک عیراقێکی بچوککراوە وایە، بێگومان گرنگی زیاتری هەیە و لەو ڕوانگەیەشەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگاکە لە چوارچێوەی دەستوور و جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەدات”.

گرفتێکی تر بۆ مووچە دروستبووە
پێت گرفتێکی تر بۆ مووچە دروستبووە
نرخی بەنزین بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات نرخی بەنزین بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر