نرخی بەنزین بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ نزیکبووەتەوە لە هەزار دینار.

تەرزە تەها، پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی چەند هەفتەیەکە، هەفتە لەدوای هەفتە نرخی بەنزین بەرزتردەبێتەوە و لەدوایین بەرزبوونەوەشدا 50 دینار چووەتەسەر هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 925 دینار و بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 125 دینار و بەنزینی سۆپەریش بەرامبەر هەزار و 275 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەنزینی پاڵپشتیكراو بە نرخی حكومی عێراق ماوەی ساڵێكە لە سلێمانی نەماوە و ماوەی نزیكەی دوو مانگیشە مووچە نەدراوە و ئەم نرخەش ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

سەرۆك كۆمار دەچێتە كەركوك
پێت سەرۆك كۆمار دەچێتە كەركوك
کوردستان ماڵئاوایی لە گەرمای هاوین دەكات
دوات کوردستان ماڵئاوایی لە گەرمای هاوین دەكات
پەیوەندیدار