فێستیڤاڵی پڕۆژەی هەنگەڵانەکەم لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی دەكرێتەوە.
ساكار حەمەكەریم، خاوەنی پڕۆژەی هەنگەڵانەكەم و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە پاركی ئازادی سلێمانی لە ڕۆژانی 13ی ئەیلوول تاوەكو 19ی ئەیلوول ڕۆژانە لە كاتژمێر 4ی عەسر بۆ 12ی شەو فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، خاوەن بەرهەمە ناوخۆییەکان دەتوانن بەشدار بن لەم فێستیڤاڵی پڕۆژەی هەنگەڵانەکەم و بەرهەمەكانیان بەبازاڕ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی دەتوانن بەشداربن بریتین لە: کارگە ناوخۆییەکان، خاوەن بەرهەمە کوردەوارییەکان، خاوەن براندە کوردییەکان لە بواری جل و بەرهەمی جوانکاری، خاوەن شەتڵگە و نەمامگەکان، کتێبخانەکان، خواردنی کوردەواری و ئیشی دەستی خانمان، هەنگەوانەکان، دەرمانی گیایی و کوردەواری، جوتیار و خاوەن بەهەمە کشتوکاڵیەکان.