تا ئێستا حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی نەكردۆتەوە



بەبڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەینێ‌ یەك شەممە لە سەرتاسەری عێراق كراوە بە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حسێن-ەوە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری لێنەداوە و فەرمانبەرانیش چاوەڕێی بڕیاری حكومەت دەكەن.

بەپێی بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەینێ‌ یەك شەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی تەواوی عێراق پشووە و فەرمانبەرانی هەرێمیش چاوەڕێن حكومەتی هەرێم بڕیاری پشوو بدات ئەمە سەرەڕای ئەوەی ماوەی نزیكەی دوو مانگە مووچە نەدراوە و پلەكانی گەرماش زۆر بەرزبوونەتەوە.

بەپێی ئەو پێوەرەی، كە ئێستا هەرێمیش پەیڕەوی یاسای پشووە فەرمییەكانی عێراق دەكات پشووی 14ی تەمموزی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی عێراق نەیكردە پشوو، چونكە لە یاسای پشووەكانی عێراق لابراوە، بۆیە فەرمانبەرانی هەرێمیش چاوەڕێن سبەینێ‌ وەك عێراق بكرێتە پشوو.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژیی حكومەتی هەرێم و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بەلام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك دەستیپێکرد
پێت كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك دەستیپێکرد
چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆلێرا بڵاوکرایەوە
دوات چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆلێرا بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار