سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، “ئەوەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت ئامادەکارییە بۆ جەنگ، یەک پارچە لەسەر ئاگرە”.
محەمەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە “دیداری گوڵەخانە لە ژێر دروشمی ستراتیژی و گوتاری نەتەوەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، دوێنێ سێ جار لە هەرێمی کوردستان دراوە، لە سەیدسادق چەند کەسێک شەهید کران، واتە ئەوەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت ئامادەکارییە بۆ جەنگ.
ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتانی دەوروبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادە دەکەن و ناوچەکە یەک پارچە لەسەر ئاگرە، ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق لەسەر حسابی لێدان لە کوردە، پێویستە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەجیاتی وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە.
وتیشی، جەنگ و دنەدان بۆ بەرپاکردنی، دەوروی کوردستانیان داوە و کوردیش بێ خەم دانیشتووە، لەکاتێکدا هەمووان خۆیان بۆ ئەو جەنگە نەخوازراوە ئامادە دەکەن کە لە ئان و ساتدایە روو بدات، پێویستە کورد خۆی نەگلێنێت لەو شەڕەی کە نایەوێت.
جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت هەمووان پێکەوە لە دۆخە دژوارەکاندا پشتیوانی یەک بین.