عێراق لە نێو ئەو 10 وڵاتەدایە کە ئەمساڵ زۆرترین زێڕیان کڕیوە.
بەپێی ئامارێکی نوێ کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە، عێراق لە پلەی نۆیەمی ئەو 10 وڵاتەدایە کە ئەمساڵ زۆرترین زێڕیان کڕیوە واتە یەدەگی دارایی خۆیان کردووە بە زێڕ.
بە پێی ئامارەکە ئەمساڵ عێراق 100 تۆن زێڕی کڕیوە و لە بەرامبەریشدا ڕووسیا 1298 تۆنی کڕیوە.
بە هۆی پەرەسەندنی کێشە جیۆسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و هەڵبەز و دابەزی نرخی دۆلار، زۆر وڵات پەنادەبەنە بە زیادکردنی یەدەگی زێڕی خۆیان.