ڕاپرسی: هاریس لە ویلایەتێکدا لەگەڵ ترەمپ یەکسان بوو



بەپێی ڕاپرسییەکانی ماڵپەرێکی ئەمریکی کە لە ویلایەتێکی ئەمریکادا ئەنجامی داوە، دەریخستووە کە ڕێژەی لایەنگری کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ یەکسان بوون.

ڕاپرسییەکانی ئەم دواییەی ماڵپەڕی ئەمریکی RealClearPolitics ئاشکرایان کرد، کە لایەنگرانی کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی کارۆلینای باکووردا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا یەکسان بووە، ئەو ویلایەتەی کە ترەمپ دووجار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی تێدا بەدەستهێنا.

ئەم ڕاپرسییە لەلایەن ماڵپەڕی ئەمریکی RealClearPolitics ئەنجامدراوە کە تایبەتە بە بۆچوون و ڕاپرسی و گۆڤاری نیوزویک تیشکی خستۆتە سەر.

دوایین جار دیموکراتەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ویلایەتی کارۆلینای باکووردا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، کاتێک باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی سەرکەوت.

هەرچەندە کۆمارییەکان لە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوودا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا کارۆلینای باکوور وەک ویلایەتێک سەیر دەکرێت، کە ئەگەری کێبڕکێ کردن تیایدا بەرزە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا، ترەمپ بە جیاوازی ١.٣ خاڵ لە ویلایەتەکەدا سەرکووبوو، بەو پێیەی ٤٩.٩%ی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا جۆ بایدن وەک دیموکرات ٤٨.٦% بەدەستهێنا و ەل دواتردا بووە سەرۆکی ئەمریکا.

ڕاپرسییە گشتییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای ڕیاڵ کلیر پۆلیتیکسەوە ئەنجامدراون و ڕۆژی هەینی بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە کێبڕکێکردن لە کارۆلینای باکوور “یەکسانە” و هاریس و ترەمپ چانسی بردنەوەیان یەکسانە لە هەڵبژاردنەکاندا، کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

لە کاتێکدا کۆمارییەکان لە کێبڕکێکانی ئەم دواییەی سەرۆکایەتی ویلایەتی کارۆلینای باکووردا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام ویلایەتەکە لەلایەن دیموکراتێکەوە بەڕێوەدەبرێت بەناوی ڕۆی کوپەر کە لە کۆتایی ئەمساڵدا خانەنشین دەبێت.

ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە بێ پارتی و تورکمانەکان کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە بێ پارتی و تورکمانەکان کۆدەبێتەوە
تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
دوات تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
پەیوەندیدار