تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو



نور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” لە لوبنان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و گومانیش لەسەر ڕاستیی ڕووداوەکە دروست بووە.

درەنگانی دوێنێ شەو میدیای لوبنان بڵاویکردەوە، نور زوهێر کە تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە”یە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وێنەیەکیشی بڵاوکراوەتەوە کە وا دەردەکەوێت بریندار بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین گومان دەربارەی ڕاستیی ڕووداوەکە وروژێندراوە و هەندێک باس لەوە دەکەن کە چۆن ڕێگە بە نور زوهێر دراوە بچێتە دەرەوەی وڵات لە کاتێکدا گەشتکردنی لێ قەدەغەکراوە و بڕیارە ەل چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

هەندێکیش باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت ڕووداوەکە بۆ خۆدزینەوە لە دادگاییکردنەکە دروستکرابێت.

هاوکات دیمەنی ڤیدیۆیی ڕۆژنامەنووسێکی عێراقییش بڵاوکراوەتەوە کە لە لوبنانەوە قسە دەکات و دەڵێت، ڕووداوەکە دروستکراوە، نور زوهێر لەگەڵ نەخۆشخانەیەکی تایبەتی لوبنانیدا ڕێککەوتووە بۆ دروستکردنی ئەو سیناریۆیە.

نور زوهێر بە تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” دادەنرێت کە تێیدا ملیاران دۆلاری باج دزرا و بڕیاریشە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

ڕاپرسی: هاریس لە ویلایەتێکدا لەگەڵ ترەمپ یەکسان بوو
پێت ڕاپرسی: هاریس لە ویلایەتێکدا لەگەڵ ترەمپ یەکسان بوو
تانکەرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دوات تانکەرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار