ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێكی دیكە دەچێتەپێش



کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، بەروەپێشچوون لە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززەدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر هەیە و دەشڵێت: بەڕێوەبەری (CIA) ناردوە بۆ قاهیرە بۆ ئەوەی بەشداری لە دانوستانەكانی ئاگربەست لە غەززە بكات.

جۆن كیربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە دانوستانەكانی ئەمڕۆ هەینی، لە قاهیرە پێشكەوتن بەدیهاتوە و پێویستمان بە هەردولا هەیە كار لەسەر جێبەجێكردن بكەن، بۆیە لە دانوستانەكاندا ئاماژە سەرەتاییەكانی ئومێد بەخشن بۆ ڕێككەوتن.

ڕاشیگەیاندووە، ویستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، وڵاتانی ناوبژیوان و تەنانەت ئیسرائیلیشە، كە بزوتنەوەی حەماس بەشداری كۆبوونەوەكان بكات بۆ ئەوەی خۆی مامەڵە لەگەڵ وردەكارییەكانی دانوستانەكان بكات.

وتیشی، “ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری (CIA) ناردوە بۆ قاهیرە بۆ ئەوەی بەشداری لە دانوستانەكانی ئاگربەست لە غەززە بكات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم هەفتەیە سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کرد و وتی، کە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەو نەخشەڕێیە رازیبووە کە ئەمریکا بۆ وەستاندنی جەنگی غەززە پێشنیازی کردووە.

تەرمی هێرۆ بەهادین لە قەرەتۆغان بەخاکسپێردرا
پێت تەرمی هێرۆ بەهادین لە قەرەتۆغان بەخاکسپێردرا
مامۆستایان زەنگی بایكۆتی خوێندن لێدەدەن
دوات مامۆستایان زەنگی بایكۆتی خوێندن لێدەدەن
پەیوەنیدر