مامۆستایان زەنگی بایكۆتی خوێندن لێدەدەن



نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، بەشداری پڕۆسەی خوێندن ناکەین و دەشڵێت: خۆپشاندانی فراوان لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام دەدەین.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە پەیوەندی دەبین، ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپيشاندانی فراوان لە هەولێر و سلێمانی لەبەردەم ناوەندەکانی بڕیارداندا ئەنجام دەدەین.

وتیشی، “سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان و ئەمساڵ بەشداری پڕۆسەی خوێندن ناکەین تاوەکو چارەنووسمان یەکلایی نەکرێتەوە، تا ئێستاش 600 یاداشتمان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مامۆستایانی وانەبێژ لە ماوەی ڕابردوو یاداشتنامەیاکیان داوەتە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و لەوەڵامدا بە نووسراوێک وەزیرەکەی دارایی عێراق وتوویەتی، “لە پڕۆژە یاسای بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2023-2024-2025 هیچ دامەزراندنێک نیە بە پلەی وەزیفی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیران مشورخۆر و خەمخۆری مامۆستایانی وانەبێژە، زۆر بەوردی لەسەر خەم و پرسی مامۆستا زۆر دیدێکی ڕۆشنی هەیە و وتیشی، “5088 مامۆستای گرێبەستمان کردووەتە هەمیشەیی، ئەوەی پێمان بکرێ بۆ مامۆستایانی وانەبێژان دەیکەین”.

ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێكی دیكە دەچێتەپێش
پێت ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێكی دیكە دەچێتەپێش
عێراق بێباكی خۆی بەرامبەر بە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنێت
دوات عێراق بێباكی خۆی بەرامبەر بە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر