قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی بەرامبەر بە توركیا ڕاگەیاند



لەسەر كوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسی كورد لە بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێك لە سەر ڕێگای سەیدسادق، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت: کوشتنی ئەم دوو رۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو ڕۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەك.

ڕاشیگەیاندووە، کوشتنی ئەم دوو ڕۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین. جگە لەوەش پێشێلکردنێکی زەقی سەروەری خاکی عێراقە.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: جارێکیتر داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن، کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو ڕۆژنامەنووسی شەهید دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.

 

داواكراوە بانكی ناوەندی بەهای دۆلار بكاتەوە بە 118 هەزار دینار
پێت داواكراوە بانكی ناوەندی بەهای دۆلار بكاتەوە بە 118 هەزار دینار
دەربارەی قەدەغەكردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی ڕوونكردنەوە دەدرێت
دوات دەربارەی قەدەغەكردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی ڕوونكردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدار