دەربارەی قەدەغەكردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی ڕوونكردنەوە دەدرێت



بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی لە ساڵی 2013ەوە لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كراوە و دەشڵێت: بە قاچاخ دەهێنرێتە ناو هەرێمەوە.

سەفین قادر، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاندووە، ڤیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی بە فەرمی داخڵی هەرێمی كوردستان ناكرێت، چونكە هەر لە ساڵی 2013ەوە قەدەغە كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە 19ی ئابی ئەمساڵدا زیاتر لە 26 هەزار ڤەیپ لەناوبراوە و 8 شوێنی فرۆشتنی داخراون.

جەختیشی كردۆتەوە، ڤەیپ بەشێوەی قاچاخ لە سنووری سلێمانیەوە بۆ هەولێر هاوردە دەكرێت.

 

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی بەرامبەر بە توركیا ڕاگەیاند
پێت قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی بەرامبەر بە توركیا ڕاگەیاند
وڵاتێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەولێر بڕیاریدا
دوات وڵاتێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەولێر بڕیاریدا
پەیوەندیدار