ناسنامەی كوژراوەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكەی سەیدسادق ئاشكراكرا



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیاوە ئۆتۆمبێلێک لەنزیک گوندی تەپەڕەشی سەر بەسەیدسادق كرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان،ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بۆردومان کراوە ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی (ستێرک تی ڤی) تێدابووە و یەکێک لەقوربانییەکان خەڵکی سلێمانیە و دووەمیان خەڵکی چەمچەماڵە و سێیەمیشیان ڕۆژنامەنووسێکی پارچەیەکی تری کوردستانە.

بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی سەیدسادق، لە بۆردومانەکەدا دوو کەس، کە ناویان (گوڵستان تارا تەمەنى 40 ساڵ بووە و خەڵکى شارى باتمانە لە باکوورى کوردستان و هەواڵساز بووە و هێرۆ ئیبراهیم تەمەنى 27 ساڵ بووە و مۆنتێر بووە) لە بۆردوومانەکەدا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە بەناوی (ڕێبین) کە وەرگێڕی یاسایی بووە، دەست و قاچی شکاوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دژەتیرۆری پارتی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2024، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی (پەکەکە)ی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران.

كوژرانی دوو كچە ڕۆژنامەنووسەكە هەمووانی هێنایەدەنگ
پێت كوژرانی دوو كچە ڕۆژنامەنووسەكە هەمووانی هێنایەدەنگ
كارەبای ناوبازاڕی شارێكی هەرێم كرا بە 24 كاتژمێری
دوات كارەبای ناوبازاڕی شارێكی هەرێم كرا بە 24 كاتژمێری
پەیوەندیدار