توركیا ناوچەكانی شارباژێڕ بۆردومان دەكات



بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارۆچکەی ماوەت-یان لە شارباژێڕ بۆردومان کردەوە.

بەپێی وتەی خەڵكی ناوچەكە، لەگەڵ دەستپێكی ڕۆژی هەینیدا، توركیا چەند ناوچەیەكی شینكایەتی لە سنووری ماوەت بەچڕی بۆردومان كردووە، بەڵام تا ئێستا زیانەكان نەزانراون.

ئەوە لەکاتێکدایە، كە ئێوارەی دوێنێش باسکی قەلێ لە گوندی گەڵاڵە بۆردوومان کرا، کە زۆر لە گوندەکەوە نزیکه و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو هاوڵاتیان دروستکردووە.

ڤیدیۆی ساتی بۆردومانەکە

لە پێكدادانی 3 ئۆتۆمبێلدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا
پێت لە پێكدادانی 3 ئۆتۆمبێلدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا
كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنرێت
دوات كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدار